بەهۆی قەرباڵغییەوە 60% ی عێراقییەکانی توشی فشاری دەروونی بوون

شەیری بکە لە:

قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا

ئاڤا نیوز

 

ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، قەرەباڵغی هاتووچۆ لە شەقامەکانی عێراق جگە لەوەی هۆکاری پیسبوونی ژینگەیە، خەڵکیشی تووشی کێشەی دەروونی کردووە، هەموو ئەعسابیان فول ئەبێت.

 


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە و لەهەر پێنج کەسێک، یەکێکیان خاوەن ئۆتۆمبێلە، پێشبینیش دەکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا ژمارەکە بگاتە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل.


لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ  مافەکانی مرۆڤ دەڵێت،  قەرەباڵغی هاتووچۆ لە هەندێک لە شارەکانی عێراق لەکاتەکانی دەوامدا گەیشتووەتە لەسەدا 200%ـی پێوەرە ئاساییەکان، لەوانەش شەقامەکانی بەغدا کە لەکاتی دەوامدا دەتوانێت 300 هەزار ئۆتۆمبێل لەخۆبگرێت، بەڵام لەو کاتانەدا ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی قەرباڵغییەوە 60% ی عێراقییەکانی توشی فشاری دەروونی بوون، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەپێویست دەزانرێت گواستنەوەی گشتی چالاکتر بکرێت و  ئەو ئۆتۆمبێلانەشی مۆدێلیان پێش ساڵی 2021ـە، هەڵوەشێنرێنەوە و چیتر ڕێگە نەدرێت بەکاربهێنرێن.


لەلایەکی دیکەوە: فازڵ غەراوی، پێشنیاز دەکات ڕێگای بازنەیی خێرا لە هەموو پارێزگاکان دروستبکرێت، شاری نوێ لەدەرەوەی ناوەندی شارە گەورەکان بونیاد بنرێن، هاوکات دووبارە کار بە سیستمی ژمارەی تاک و جوتی ئۆتۆمبێل بۆ هاتنەسەر شەقامەکان بکرێت، بەردەوامی بە دروستکردنی ڕێگا و تونێلی نوێ بدرێت و پارێزگاکانیش بە ڕێگای نێودەوڵەتی و بەگوێرەی پێوەری جیهانی پێکەوە ببەسترێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ