ئاڤا نیوز
دڵەڕاوکێی مووچەخۆران لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەڕەوێنرێتەوە و دڵنیایی دەدرێت نافەوتێت، دوو پەرلەمانتاری کورد و ڕاوێژکارێکی سوودانی و بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێن، هەرێمی کوردستان لە بودجە پارەیەکی باشی هەیە و دەتوانرێت بگوازرێتەوە و مووچەی پێ دابەش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و حکومەتی عێراق، تاوەکو مانگی 12 مووچە لەلایەن بەغدا دەنێردرێت، بەڵام ئێستا بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە لە پشکی مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11و 12 دروست بووە.
کێشەکە چییە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە، تەنیا 700 ملیار دیناریشی لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 ماوە، بەڵام لە پشکەکانی دیکەی بودجە سێ تریلۆن دیناری ماوە و دەتوانرێت بۆ مووچە خەرج بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بڕیارە ئەم هەفتەیەش شاندێکی دیکە بچێت و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکە بکەن.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا نیوز لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکە قسەی لەگەڵ چوار سەرچاوەی جیاواز کردووە:
- فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دەست بە چارەسەرکردنی کێشەکە کراوە و لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت، بەتایبەت کێشەی نەمانی پارەی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچە کە بە گواستنەوەی پارە لە پشکی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە چارەسەر دەکرێت".
- خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەرچی باس لەدروستبوونی گرفت بۆ مووچە دەکرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان لە پشکی موازەنەی وەبەرهێنان پارەیەکی باشی هەیە و مافی خۆیەتی داوای گواستنەوەی بەشێک لەو پارەیە بکات بۆ بودجەی بەکارخستن.
بەگوتەی خەلیل دۆسکی، "هیچ بیانوویەک بۆ ڕێگری لەبەردەم حکومەتی عیراق بۆ خەرجکردنی پارە نەماوە، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەکەن، سبەی یان دوو سبەی پارە خەرج دەکرێت". دوێنیش ئاڤا بڵاوی کردەوە لەم ڕۆژانە گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بە قەبارەی زیاتر لە 500 ملیار دینار خەرج بکرێت.
- ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەدڵنیاییەوە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بڕە پارەیەک وەک مافی خۆمان لە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەنگی لەسەر کۆمەڵێک پرس لەوبارەیەوە داوە، وەزارەتی داراییش گەیشتووەتە ئەو تێگەیشتنە کە ئەو پارەیە مافی ئێمەیە، بەڵام هەمیشە هەر وابووە ماف بە ئاسانی نادرێت و پێویستە ئەو مافە وەربگرین".
- عائید هیلالی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر بە ئاڤای گوتبوو: "من هیچ کێشەیەک نابینم سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 و پارەکە دەنێردرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت