ئەمریكا سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای كوردستان جێگیردەكات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای كوردستان جێگیردەكات

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، لەچوارچێوەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و پاراستنی بنكە سەربازییەكانی خۆی، شەش فڕۆكەی سەربازی تایبەت بەگواستەوەی چەك و كەلوپەلی لۆجستیی سەربازی ناردووە، لەنێویدا كەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تێدایە.

 

وێنە گەورەكە: پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، ڕووبەڕووی ژمارەیەك هێرشی درۆنی و مووشەكی بوونەتەوە، ئەمریكا مەبەستیەتی لەڕێگەی دامەزراندنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، پاراستنی بنكە سەربازییەكانی مسۆگەر بكات.

 

ڕاگەیەێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئەمنی كە زانیاری بە ئاژانسی هەواڵی (وێستگارد 24) داوە، ئاشكرایكردووە، لەماوەی چل و هەشت كاتژمێری ڕابردوودا چەندین فڕۆكەی گواستنەوەی سەربازی لەجۆری (سی-17) و (سی-130) لە بنكەكانی "خەراب جێر" لە باكووری ڕۆژهەڵاتی حەسەكە و "ڕومێلان" لەنزیك سنوورەكانی نێوان باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، نیشتوونەتەوە، چەك و كەلوپەلی لۆجستی سەربازییان هێناوە.

 

زانیاریی زیاتر: فڕۆكەكان پێداویستییەكانی سیستمی بەرگریی ئاسمانییان هێناوە، ژمارەیەك سەربازی پسپۆڕ و كارمەندیش بۆ ڕاهێنانی چۆنیەتی بەكارهێنانی سیستەمەكە هاتوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا لەڕێگەی دامەزراندنی سیستمی بەرگریی لە ڕۆژئاوای كوردستان، مەبەستییەتی توانا بەرگرییەكانی خۆی بەرزبكاتەوە و پاراستنی بنكە سەربازییەكانی زامن بكات، كە لەگەڵ دەسپێكردنی شەڕی غەززە، هێرشە درۆنی و مووشەكییەكان بۆ ئەو بنكانە زیاتربووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ