دەستەی ژینگە: هەوای هەرێمی کوردستان مەترسیدار نییە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دەستەی ژینگە دڵنیایی دەدات لەوەی هەوای ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەوشێوەیە نییە کە باسدەکرێت و تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

چیرۆی سەرەکی: دوێنێ پێنجشەممە ڕۆژی ژینگەی هەولێر بوو، بەو بۆنەوەیە چەند چالاکییەک کران، یەکێک لەوان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بوو.

لێدوانی فەرمی: عەبدولرەحمان سدیق ڕایگەیاند: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی جی ئازی زێدی ئەڵمانی و ئێف ئێم ئای فینلەندی بۆ ماوەی دوو ساڵ (2019 - 2021) سەرەتا لە هەولێر و دهۆک و دواتر لە سلێمانی و هەڵەبجە کراوە، دەرکەوتووە هەوای ئاسمانی هەرێمی کوردستان مۆدێرەیتە، واتە ئاستێکی مامناوەندی هەیە و مەترسیدار نییە.

هۆکار و چارەسەرەکان: ڕێکخەرانی توێژینەوەکە هۆکاری سەرەکی پیسی هەوایان بۆ زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل گەڕاندووەتەوە (لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 350 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە و لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 200 هەزاریان لە هەولێرن) ڕێنمایی ئەوەشیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشت بە هێڵی گواستنەوەی گشتی ببەستێت، وەکو پاس و شەمەندەفەر و ترام.

بۆچی گرنگە: ئەو توێژینەوانەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێن پشت بە مانگە دەستکردەکان دەبەستن، مانگە دەستکردەکانیش خوێندنەوەیان بەپێی بەرز و نزمی دەگۆڕێت و هەندێ جاریش ماددەکانی هەوا تێکەڵ دەکەن، بۆیە بە ئەنجامی هەڵە دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵک دروست دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: