ئەمریکا زیاتر لە 500 کەس و دامەزراوەی ڕووسیا سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا زیاتر لە 500 کەس و دامەزراوەی ڕووسیا سزا دەدات

ژمارەیەک سەربازی ڕووسی بە زرێپۆشێکەوە لەنێو خاکی ئۆکرانیا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لەگەڵ نزیکبوونەوەی دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ئەمریکا سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا دەسەپێنێت.


لێدوانی فەرمی: والی ئادەیەمۆ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنرێن. 

ئەمریکا چاوەڕێیە ڕووسیا ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە مردنی ئالێکسی ناڤانی،  سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنەگری دیاری ئەو وڵاتەدا بدات.

زانیاری زیاتر: سزاکان کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا و کۆمپانیاکانی وڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە کە لە شەڕی ئۆکراینادا یارمەتی ڕووسیا دەدەن. 


لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ سزادانی زیاتری ڕووسیا، ئەمریکا سەرقاڵی پەسەندکردنی پڕۆژەیەکە لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی زیاتر بە ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: