18 هەزار پەنابەری لوبنانی لە دەروازەی قائیم گەیشتوونەتە عێراق

شەیری بکە لە:
18 هەزار پەنابەری لوبنانی لە دەروازەی قائیم گەیشتوونەتە عێراق

ساتی گەیشتنی کاروانێکی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ ناو خاکی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ژمارەی ئەو پەنابەرە لوبنانیانەی بەهۆی شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە دەروازەی قائیم هاتوونەتە عێراق گەیشتە 18 هەزار کەس و حکومەتی عێراقیش دەڵێت، "ئاسانکاریی تەواویان بۆ دەکەین".

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی نزیکەی دوو مانگی جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، حکومەتی عێراق دەرگای دەروازە سنووری و ئاسمانییەکانی بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی واڵا کردووە و ئاسانکارییان بۆ دەکات، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە دەروازەی قائیمەوە 18 هەزار پەنابەری ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: عەلائەددین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاگەیاند: "هاتنی میوانە لوبنانییەکان لە 27ـی ئەیلوول تاوەکو 10ی تشرینی دووەم لە دەروازەی قائیمەوە 18 هەزار کەسی تێپەڕاندووە".

 

زانیاریی زیاتر: دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە پەنابەرە لوبنانییەکان، ئەوەش لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە دووپاتی کردووەتەوە لە پێشکەشکردنی تەواوی هاوکارییە مرۆیی و تەندروستیەکان بە ئاوارە لوبنانییەکان.

 

ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق شوێنی مانەوە، ئاسانکاریکردن لە خوێندن و هاوکاریی مرۆیی بۆ پەنابەرانی لوبنانی دابین دەکات و بە "میوان" وەسفیان دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ