وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: زانکۆ تایبەتەکان کۆلێژی پزیشکی گشتییان نییە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: زانکۆ تایبەتەکان کۆلێژی پزیشکی گشتییان نییە

تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبارەی کۆلێژی پزیشکی گشتیی لە زانکۆ تایبەتەکان، بەرچاوڕوونی بە قوتابیان و کەسوکاریان دەدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژە بەوە دەدات: "بەگوێرەی خاڵی سێیەم لە بەشی شەشەمی ماددەی پێنجەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2013ی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، هیچ زانکۆیەکی تایبەت کۆلێژی پزیشکی گشتیی نییە".

 

هەر بەگوێرەی ڕاگیێنراوەکە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی گشتیی لە زانکۆ تایبەتەکان دا، پێویستی بە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێویستی دەزانێت قوتابیان و کەسوکاریان ئاگادار بکاتەوە، سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان کە مۆڵەتیان لێ وەرگرتوون کۆلێژی پزیشکی گشتییان نییە.

شەیری بکە لە: