ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق: سوودانی سەردانی ئەمریكا دەكات

شەیری بکە لە:
ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق: سوودانی سەردانی ئەمریكا دەكات

محەممەد شیاع سوودانی- سەرۆکوەزیرانی عێراق

 ئاڤا نیوز


ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، سوودانی سەردانی ئەمریكا دەكات و  لەمیانی دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی تازەی ئەمریكا، دەرفەتی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

 

وێنە گەورەكە: عێراق لەگەڵ هاتنی ترەمپ، دەرفەتی بۆ ڕەخساوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا باش بكات و ئەو ڕێككەوتنە ستراتیژییەی لەنێوانیاندا هەیە پەرەی پێبدات، بەتایبەت لە پرسەكانی: هاوكاری تەكنەلۆژی، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و گۆڕینی ئەركی ئەو سەربازە ئەمریكییانەی لە عێراق دەمێننەوە، لە هێزێكی شەڕكەر بۆ ئەركی ڕاوێژكاری سەربازی و پاڵپشتی لۆجستی.

 

لێدوانی فەرمی: عائید هیلالی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، عێراق هێشتا پێویستی بە هاوكاری ئەمریكا هەیە بەتایبەت لە بواری پەرەپێدانی تەكنەلۆژی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لە هاتنی ترەمپ، بەرپرسانی عێراق و ئەمریكا لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا گفتوگۆیان كردووە و ڕێككەوتنی سەرەتایی كراوە بۆ كشانەوەی 45%ـی هێزەكان و، گۆڕینی ئەركی ئەو سەربازانەی دەمێننەوە لە هێزی شەڕكەرەوە بۆ ئەركی ڕاوێژكاری سەربازی و پاڵپشتی لۆجستی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ