قەتەر لە نێوەندگیری ئاگربەستی حەماس دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
قەتەر لە نێوەندگیری ئاگربەستی حەماس دەکشێتەوە

ئاڵای قەتەر

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، قەتەر وەک ناوبژیوانێکی سەرەکی بۆ ئاگربەست و ڕێککەوتنی غەززە کشایەوە و هۆشداریی دایە حەماس کە نووسینگەی دەوحە "چیتر خزمەت بە ئامانجەکەی ناکات".

 

وێنەگەورەکە: پێشتر هەریەکە لە قەتەر، میسر و ئەمریکا نێوەندگیریان دەکرد بۆ  ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و  حەماس، تەنیا توانییان بۆ جارێک ئاگربەست لە نێوان هەردوو لا ڕابگەیێنن.


چی ڕوودەدات: وڵاتی قەتەر ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی ئاگادار کردووەتەوە، تا نەگەنە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێک، ئەوان ناتوانن بەردەوام بن لە نێوەندگیری و نوسینگەی سیاسی حەماس چیتر خزمەت بە ئامانجەکەی ناکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە قەتەر ڕازی بووە بە دەرکردنی بەرپرسانی حەماس لە دەوحە ''بێ بنەما و تاکتیک و فشارن''.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ