لە کەرکووک بەرهەمهێنانی غاز بۆ 410 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک بەرهەمهێنانی غاز بۆ 410 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکرێتەوە

کێلگەی نەوتی بابە گوڕگوڕ لە کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاکسازی لە دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور لە پارێزگای کەرکووک، بەرهەمهێنانی غاز بۆ 410 ملیۆن پێ سێجا بەرزکراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: مانگی ئەیلوول وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، تاوەکو ساڵی 2028 بەتەواوەتی دەستبەرداری سووتانی غازی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەبن، بەمەش عێراق دەبێتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەدا دەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز، لەمیانەی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی کۆمپانیای غازی باکوور لە کەرکووک، ڕایگەیاند: لەو 410 ملیۆن پێ سێجا غازەی بەرهەمدەهێنرێت بەشێکی ئەو غازەیە لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا بەفیڕۆ دەچوو، ئێستا 380 ملیۆن پێ سێجای بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان کراوە، 30 ملیۆن پێ سێجاکەی دیکەش بۆ بەرهەمهێنانی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرێت.

 

بەوتەی بریکاری وەزارەتی نەوت، پرۆسەی چاکسازییەکان لە  کۆمپانیای غازی باکوور بەردەوامن و پێش کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبن، لەو پرۆسەیەشدا پشت بە توانا و شارەزایی کارمەندانی ناوخۆیی بەستراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ