سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئێران بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئێران بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و نەسروڵڵا ڕەشنوودی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران

ئاڤا نیوز

 

كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانی دەكات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەكەنەوە.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە 9-11-2024 لە سەڵاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لە بارەی دیدارەكە ڕایگەیاند: نەسروڵڵا ڕەشنوودی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاوایی، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی گشتیی ئێرانی لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

 

 زانیاریی زیاتر: لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە، هاوکات پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتكرایەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ