ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان

پاسپۆرتی عێراقی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

پاسپۆرتی سلێمانی ئەو هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە کە مامەڵەیەن لەو بەڕێوەبەرایەتییە هەیە و ئاماژە بەوە دەدات، هەر کەسێک پابەندی کاتی دیاریکراوی خۆی نەبێت مامەڵەکانی بۆ جێبەجێ ناکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان سلێمانی و دەرووبەری دەکەینەوە، بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلکترۆنی بۆیان هاوپێچ کراوە سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ تەواو بکەین.

 

زانیاریی زیاتر: پاسپۆرتی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشداوە: ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، سەرەکانیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەو کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا دەرهێنانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق کاری پێدەکرێت و هاووڵاتییان لە ماڵی خۆیان دەتوانن سەرەی دەرهێنانی پاسپۆرت دیاری بکەن و لە هەمان ڕۆژدا دەتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن و پاسپۆرتەکە وەربگرنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: