بە فشاری ئەمریکا قەتەر داوا لە سەرکردەکانی حەماس دەکات دەوحە جێبهێڵن

شەیری بکە لە:
بە فشاری ئەمریکا قەتەر داوا لە سەرکردەکانی حەماس دەکات دەوحە جێبهێڵن

ئاڵای ئەمریکا و قەتەر

ئاڤا نیوز


 
‏بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی حەماس پێشنیازێکی قەتەری سەبارەت بەڕزگارکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان ڕەتکردووەتەوە، دەوحە 10 ڕۆژ لەمەوبەر داوای لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە کردووە خاکی وڵاتەکەی جێبهێڵن.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی ئەکسیۆسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی چەندین جار حەماس پێشنیازی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکانی ڕەتکردەوە، نابێت لە پایتەختی هیچ وڵاتێک پێشوازیی لە سەرکردەکانی بکرێت، بەتایبەتی وڵاتێک کە خۆی بە هاوپەیمانی ئەمریکا دابنێت".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، قەتەر چەندین جارهەوڵی نێوەندگیری لەنێوان حەماس و ئیسرائیل داوە بۆ ڕزگارکردنی بەشێک لەبارمتە ئیسرائیلیەکان، بەڵام حەماس بە پێشنیازەکە ڕازی نەبووە، ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە.

 

باکگراوند: ساڵی لە هێرشی ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەردا حەماس نزیکەی 250 ئیسرائیلی بە بارمتە گرت. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل 34 کەسیان گیانیان لەدەست داوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 130 بارمتەیان لەژێر دەستی حەماس لە کەرتی غەززە ماون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ