پوتین فڕۆکەیەکی ئەتۆمی لێدەخوڕێت

شەیری بکە لە:
پوتین فڕۆکەیەکی ئەتۆمی لێدەخوڕێت

پوتین لەکاتی لێخورینی فڕۆکەکەدا، سەرچاوە: میدیاکانی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی لێدەخوڕێت کە توانای هەڵگرتن و هاوێشتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە و خێراییەکەی لە دەنگ زیاترە. 


چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی ڕووسیا وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ڤلادیمیر پوتینیان لە کاتی لێخوڕینی فڕۆکەیەکی جۆری «Tu-160M» بڵاوکردووەتەوە. فڕۆکەکە لە ناوچەی قازان فڕیوە و نیو کاتژمێر بە ئاسمانەوە بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێکە لە گرنگترین فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە، دەتوانێت 12 موشەکی کروز یان ئەتۆمی هەڵبگرێت و،  بێ وەستان و بێ پڕکردنەوەی وزە 12 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت.


زانیاریی زیاتر:
شارەزایان ئەم نمایشەی پوتین بە ناردنی پەیامێک بۆ ڕۆژئاوا دەزانن بەتایبەت کە ڕووسیا و پوتین بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و مردنی ئالێکسی ناڤالنییەوە کەوتوونەتە ژێر کۆمەڵێک سزای نوێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: