هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

هێرشە و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامی هەیە، جیاواز لە زیانە مرۆییەکان بەهۆیەوە زیان بە چەندین ناوچەی شوێنەوارییەکانیش گەیشتووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای شەڕی غەززە ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی گۆڕیوە بەرەو لوبنان بە ئامانجی کۆتایهێنان بە ژێرخانی سەربازی حیزبوڵڵای لوبنان، بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانەوە تاوەکو ئێستا هەزاران هاووڵاتی سڤیل ئاوارەبوون و بە سەدانی تریش بوونەتە قوربانی هێرشەکان.

 

زانیاریی زیاتر: ناوچە شوێنەوارییەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی لوبنان ئامانجی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیلن، هاوکات هاووڵاتییان ئەو وڵاتە دەڵێن، ئیسرائیل بێ ئەوەی حساب بۆ گیانی خەڵکی سڤیل بکات هەموو شوێنێک بە ئامانج دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: