هەژماری من گەیشتە کەرکووک

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

 

فەرمانبەران و مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە پەرۆشییەوە ڕوویان لە پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من کردووە، بۆ لەمەودوا مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن لە کەرکووک مووچەکانیان وەربگرن. 

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامانجی هێنانە کایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان هەوڵیداوە مووچەی مووچەخۆران بە بانکی بکات، ئێستا لە کۆی 6 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای خوێندنی کوردی 4 هەزار فۆڕمی هەژماری من پڕکراوەتەوە، ئەمەش دەرخەری پەرۆشی فەرمانبەرانە بۆ بەبانکی کردنی مووچەکانیان.

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 11 ئەم مانگە کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من لە کەرکووک، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش پێشتر ئەوەی ڕاگەیاندبوو، هەر فەرمانبەرێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە دابەشکردنی مووچە ئەو کەسانەی فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە خۆیان بەرپرسیارن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ