هاوژینی یەکەمی بەغدادی نهێنیی نوێ ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
هاوژینی یەکەمی بەغدادی نهێنیی نوێ ئاشکرا دەکات

ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی

ئاڤا نیوز

کەناڵی عەرەبییە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاودەکاتەوە. لەم بەشەدا نهێنیی نوێ دەدرکێنێت و دەڵێت:  "بەغدادی نەیدەهێشت نزا بۆ باوکی کۆچکردووم بکەم، چونکە گومانی لە باوەڕداری هەبوو".

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو هەردوو کەناڵی حەدەس و عەرەبییەی سعوودی بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنی ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەم و نوور ئیبراهیم، هاوژینی سێیەمی بەغدادی و کچەکەیان بڵاوکردەوە. ئەمشەو کاتژمێر 19:30 خولەک بەشی دووەم بڵاودەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەسما محەممەد لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: "ئەبوبەکر بەغدادی مەیلی بۆ ئایدۆلۆژیای ئیخوان موسلیمین هەبوو، خیانەتی لە بەرەی نوسڕە کرد و ڕێکخراوی قاعیدەی بە بڵاوکردنەوەی بیری چەواشەکارانە وەسف دەکرد".

باس لەوەش دەکات بەغدادی نەیهێشتووە نزا بۆ باوکی کۆچکردووی بکات، چونکە گومانی لە باوەڕدارییەکەی کردووە.

باکگراوند: ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی داعش، مانگی حوزەیرانی 2018 لەسەر سنوور لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا، ماوەیەک پێش ئێستاش بۆ لێکۆڵینەوە گەڕێنرایەوە بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: