زریان و لافاوێکی بەهێز فلیپینی گرتووەتەوە و دەیان کەس بێسەروشوێنن

شەیری بکە لە:
زریان و لافاوێکی بەهێز فلیپینی گرتووەتەوە و دەیان کەس بێسەروشوێنن

ژمارەیەک هاووڵاتی بە شەقامێک ڕێدەکەن تاوەکو ئەژنۆیان کەوتوونەتە ناو ئاو، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

زریان و لافاوێکی بەهێز فلیپیی گرتووەتەوە، زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و دوو فڕۆکەخانەش ژێرئاو کەوتوو.


وێنە گەورەكە:
چەند ڕۆژێكە گەردەلوولی بەهێزی یەنچینگ بەشی باكووری فلیپینی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لافاو و بوومەلەرزە ڕووی داوە، دەیان كەس بێسەروشوێنن و زیاتر لە 40 هەزار كەسیش ماڵوحاڵیان چۆڵ كردووە.

زانیاریی زیاتر: بەر لەوەی زریانەكە تەواوبێت، دوو فڕۆكەخانەی ناوخۆیی ژێرئاوكەوتن و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكان وەستان.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی پارێزگای ئیلۆكۆس نۆرت لە باكووری فلیپین دەڵێن، بەهۆی زریانەكەوە دەیان كەس بێسەروشوێن بوون،  زیاتر لە 40 هەزار گوندنشین ناوچەكانیان چۆڵ كردووە، زیانێکی زۆری ماددی لێککەوتووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زریانی یەنچینگ، 13ـەمین زریانی گەورەی ئەمساڵە، كە دوورگەكانی وڵاتی فلیپینی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كیشوەری ئاسیا دەگرێتەوە. خێرایی باش زیانەكانی لافاوەكەی دووهێندە كردووە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ هەینی زریانەكە بەرۆكی فلیپین بەربدات و ڕووەو ڤێتنام بچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ