ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران مووشەک بە ڕووسیا نەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران مووشەک بە ڕووسیا نەدات

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران ئەگەر مووشەکی بالیستی بداتە ڕووسیا، ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەی خێرا و تووندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. 

لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت، هێشتا بەڵگەی ئەوەیان لەبەردەستدا نییە ئێران مووشەکی بالیستی دابێتە ڕووسیا، تەنها لە ڕاپۆرتە میدیاییەکاندا ئێرانییەکان بەڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن مووشەکی بالیستی بۆ ڕووسیا دەنێرن، منیش هۆکارێک نابینمەوە ئەو کارە نەکەن.

زانیاری زیاتر: ئەمریکا بەنیازە ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بخاتەڕوو، بەمەبەستی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا.  کیربی دەڵێت: "هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ئەوروپا و تەواوی جیهان دەکەین و بژاردەی زیاتر بۆ وەڵامدانەوە لەبەرچاو دەگرین".

باکگراوند: پێشتر ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو ئێران نزیکەی 400 مووشەکی کورتمەودای جۆری فاتیح-110ی بۆ ڕووسیا ناردووە، تا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەکاریان بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: