زیاتر لە هەزار کەس لە شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە هەزار و 200 کەس لە قەزای شارەزوو تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی قەزاکە دەگێڕێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوەوە، هاووڵاتییانی قەزای شارەزوو بەکۆمەڵ ڕوو لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەهۆی زۆری ڕێژەی چارەخوازان و نەبوون شوێن، ئەو کەسانەی چارەسەر وەردەگرن ڕاستەوخۆ دەنێردرێنە ماڵەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ئەنجامە پزیشکییەکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن سەرچاوەی ئاوی قەزاکە لە گوندی بێستانسوورەوە پیسبووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ