بەریتانیا لە هاوپەیمانێتیی جیهانیی وزە دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا لە هاوپەیمانێتیی جیهانیی وزە دەکشێتەوە

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە و ئالای بەریتانیا، وێنە: بزنس گرین

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەوەی ڕێككەوتنەكانی نێو هاوپەیمانێتی جیهانیی وزەی بەدڵ نییە، بەریتانیا لە هاوپەیمانێتییەکە كشایەوە.

وێنە گەورەكە: هاوپەیمانێتیی جیهانیی وزە بۆ ڕێكخستنی سیستمی وزەیە لەسەر ئاستی هەموو جیهان. تاکە هاوپەیمانێتییە سەبارەت بە هاوکاریی نێوان حکومەتەکان لە کەرتی وزەدا و تەواوی زنجیرەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزە دەگرێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی بەریتانیا هۆکاری کشانەوەی لە هاوپەیمانێتییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی شکستیان هێناوە و هیچ بەرهەمێكیان نەبووە.


باکگراوند: پەیماننامەکە ساڵی 1994 لە واژۆ کراوە و یەکێتیی ئەوروپا و 52 وڵات لەخۆدەگرێت. ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات لە كاتی زیانی تایبەتدا داوای قەرەبوو لە دەوڵەت بکەن ئەگەر بڕیارەکانی دەوڵەت کاریگەری لەسەر قازانجی وەبەرهێنانەکانیان هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: