پەرلەمانی عێراق 30 ڕۆژ وەرزی یاسادانانی خۆی درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق 30 ڕۆژ وەرزی یاسادانانی خۆی درێژ دەکاتەوە

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

لە سەر داوای هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت"، پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 30 ڕۆژ وەرزی یاسادانانی خۆی درێژکردەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یەکێک لە ماددەکانی بودجەی گشتی پەیوەست بە نەوت، هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" جەختی لە گرنگی درێژکردنەوەی خولی یاسادانانی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، کە لە نۆی ئەم مانگە کۆتایی دێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە: "سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی یاسادانان لە بەرواری 30-11-2024 ـەوە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ درێژبکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دەستووری عێراق پەرلەمان دەتوانێت لەسەر داواى یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە یان 

50 ئەندامی پەرلەمان وەرزى ياسادانانى خۆی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ درێژبکاتەوە.

شەیری بکە لە: