هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە

شەیری بکە لە:
هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەگەڵ بڕێک پارە، گرافیک - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی لیوا هاوبەشەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو 26 هەزار پێشمەرگەیەی کە چەند مانگێکە لە پرۆژەی "هەژماری من" سودمەندن، ئەمڕۆ 7-11-2024، هاوکاریی هاوپەیمانان خراوەتە سەر هەژمارەکەیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە مانگی تشرینی یەکەمدا و ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی زیاد لە 26,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان کە چەندین مانگە سوودمەندی پڕۆژەی هەژماری من بوون.

 

زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەدەن بە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر بەشێک لە لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت، بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ بڕی هاوکارییەکە کەمکراوەتەوە، هەر پێشمەرگەیەک 313 هەزار و 350 دینار دانراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 242 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 78 ناونیشانی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دانراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ زیادکردنی ئەم ئامێرانە دەکات.

شەیری بکە لە: