نەوەی نوێ مەرجی ئەستەم بۆ شداریکردن لە حکومەت دادەنێت

شەیری بکە لە:

لۆگۆی نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

 

جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بەشداریکردن لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی ئەستەم دادەنێت.

وێنە گەورەکە: جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی هێناوە و هێزی سێیەمە، لە بانگەشە جەختی دەکردەوە ناچنە حکومەتەوە تاوەکو زۆرینەی کورسییەکان بەدەست نەهێنن، بەڵام ئێستا باسی بەشداریکردن لە حکومەت دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: 
ئێوارەی ئەمڕۆ 7-11-2024، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت بە بەشداریی کاندیدە دەرچووەکانی کۆبووەوە و دواتر مەرجەکانی ئاشکرا کرد، بەڵام ئەستەم و مەحاڵن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەوەی نوێ دەڵێت ئامادەن بەشداریی حکومەت بکەین، بە دوو مەرج، یان پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بەدەستەوە بێت، یان سەرجەم پۆستەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەکە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەبێت پارتی وەکو حیزبی یەکەم حکومەت پێکبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: