ئیسرائیل 25 فڕۆکەی جەنگی ئێف 15 دەکڕێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل 25 فڕۆکەی جەنگی ئێف 15 دەکڕێت

فڕۆکەی ئێف 15ـی ئەمریکی

ئاڤا نیوز



ئیسرائیل گرێبەستێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی  ئێف 15 لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ ئەنجام داوە.

 

وێنەگەورەکە: ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەهێز کردنی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی، ڕێککەوتنێکی بە بەهای 5.2 ملیار دۆلار لەگەل کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی واژۆ کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: فڕۆکە نوێیەکان سیستمی چەکی پێشکەوتوون و بۆ بەهێز کردنی هێزی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلن، فڕۆکەکان لە ساڵی 2031 ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێن، ساڵانە 4 بۆ 6 فڕۆکە لە ساڵێکدا.

 

ئەوەش بزانە: ئیدارەی بایدن جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاسانکاری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر تا ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر ئەم ئامانجە بەدی نەهێنرێت، هەندێک جۆری پشتیوانی سەربازی ئەمریکا سنووردار بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ