بەندەری گەورەی فاو پێشوازی لە یەکەم کەشتیی بازرگانی دەکات

شەیری بکە لە:
بەندەری گەورەی فاو پێشوازی لە یەکەم کەشتیی بازرگانی دەکات

دیمەنی ئەو کەشتییەی ئەمڕۆ لە بەندەری فاوی بەسرە پێشوازی لێکرا ، وێنە INA

ئاڤا نیوز 

 

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێنج سەکۆی پێشوازی لە کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەری گەورەی فاو کردەوە، هاوکات وەک تاقیکردنەوەیەکی ئەزموونیش بەندەرەکە پێشوازی لە یەکەمین کەشتیی بازرگانی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بوونی شەپۆلشکێن و سەکۆکان بە قۆناغە هەرە گرنگەکانی تەواوکردنی بەندەری گەورەی فاو دادەنرێن، بڕیارە لە دوایین قۆناغیدا بەندەرەکە 99 سەکۆی گەورە و مامناوەندی هەبێت و توانای پێشوازیی ساڵانەی دەگاتە 7.5 ملیۆن کۆنتەینەر، وەک شارەزایانیش باسی دەکەن بەندەری گەورەی فاو بەتەواوبوونی دەبێتە یەکێک لە ڕێڕەوە ئاوییە هەرە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بەشدارییکرد لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پێنج سەکۆ لە بەندەری گەورەی فاو لە کۆمپانیای کۆری جێبەجێکاری پڕۆژەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: