دیمەنی پارە و گەنم، گرافیک بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق تاوەکو ئێستا بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران نەداوە، نزیکەی 280 ملیار دینار ماوە خەرجبکرێت و بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بەچەند گوژمەیەک دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: جووتیارانی هەرێمی کوردستان خۆیان بۆ وەرزێکی نوێ ئامادە دەکەن، بەڵام بەشێکی پارەی ئەو گەنمەی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە کە ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە، بڕەکەی نزیکەی 280 ملیار دینارە.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی هیچ بڕێکی دیکەی پارەکەی نەداوە، بەڵام دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ تەواوی پارەکە خەرجبکرێت و جووتیارن مافی خۆیان پێبدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای شەش مانگ لە پڕۆسەی ڕادەستکردنی گەنم، لەکۆی 598 ملیار دینار کە بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە 46.66%ی پارەی گەنمی جووتیاران لای عێراق ماوە خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت