دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
بەراورد بە دوو خولی پێشووی هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان لە هەڵبژاردنی ئەمجارە 5%ی دەنگەكانی زیادی كردووە. هاوكات بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی پێشووی ئەمریكا، دەنگەكانی 45 خاڵ بەرزبوونەتەوە.
وێنە گەورەكە: ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكای ساڵی 2016، لە ڕكابەرەكەی هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراتەكانی بردەوە و لە كۆی 538 دەنگی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردن، 306 دەنگی بەدەستهێنا، بەرامبەر 232 دەنگ بۆ هیلاری كلینتۆن.
هەروەها لە هەڵبژاردنی خولی 46 كە ساڵی 2020 بەڕێوەچوو، ترەمپ بەرامبەر جۆو بایدن، ڕكابەرە دیموكراتییەكەی شكستی هێنا و 232 دەنگی بەدەستهێنا، لەبەرامبەر 306 دەنگ بۆ بایدن.
لە هەڵبژاردنی خولی 47 تا ئێستا و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، ترەمپ بە 45 دەنگ لەپێش ڕكابەرەكەی دێت کە كامالا هاریسە، بە كۆكردنەوەی 277 دەنگ لەبەرامبەر 232 دەنگ بۆ كاندیدی دیموكراتەكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كە دووەمجارە دەبێتە سەرۆك، دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، لە یەكەم دەركەوتن و گردبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی، سەركەوتنەكەی خۆی دووپاتكردەوە و بە سەركەوتنێكی مێژوویی وەسفی كرد.
ژمارەكان وادەڵێن: دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 لە كۆی نزیكەی 129 ملیۆن دەنگدەری ئەمریكی، (62 ملیۆن و 985 هەزار و 106) دەنگی بەدەستهێنا، كە 45.9%ـی ڕێژەی دەنگەكان. هەرچەندە ڕێژەی دەنگەكانی هیلاری كلینتۆنی ڕكابەری زیاتر بوو، بەڵام ترەمپ ئەوكات لە كۆی (51) ویلایەت، دەنگەكانی 30 ویلایەتی بۆ خۆی یەكلایی كردەوە، كلینتۆنیش لە 21 ویلایەت لەپێش بوو.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020 ترەمپ 74 ملیۆن و 224 هەزار و 319 دەنگی بەدەستهێنا. ڕێژەی دەنگەكانیشی 46.9% بوو. لە كۆی (51) ویلایەت، ترەمپ دەنگی 25 ویلایەتی بۆ كۆمارییەكان یەكلایی كردەوە و ڕكابەرەكەی جۆ بایدن لە 26 ویلایەت براوە بوو، ئەوكات بایدن وەك كاندیدی دیموكراتەكان بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا.
لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بە پێی ئەنجامە بەراییەكان ترەمپ سەرووی 71 ملیۆن و 432 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا 66 ملیۆن و 488 هەزار دەنگ بۆ ڕكابەرە دیموكراتییەكەی، كامالا هاریس. هاوكات ڕێژەی دەنگەكانی 51%ـە و بەمەش دەبێتە 47ـەمین سەرۆكی ئەمریكا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: 50 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ملیاردێرێک وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە بەریتانیا دیاری دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بە سەردانێکی سێ ڕۆژی لە سعودیەیە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆبایدن بۆ یەكەمجار سەردانی ئەفریقا دەكات