پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بۆ ئاڤا نیوز: لە ئامەد دەیبەینەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بۆ ئاڤا نیوز: لە ئامەد دەیبەینەوە

کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاکپارتی لە ئامەد لە ساڵی 2019 بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا. وێنە: سەرۆکایەتی تورکیا

 ئاڤا نیوز


غالب ئەنسارئۆغلو، پەرلەمانتاری ئاكپارتی  دەڵێت "لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەمساڵ لە  ئامەد زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن و دەیبەنەوە". 


بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانەی ئاكپارتی لە كاتێكدایە، پارتی دەسەڵاتداری ئێستای توركیا لەگەڵ دەم پارتی لە پێشبڕكێدایە بۆ بردنەوەی شارەوانییەكانی باكووری كوردستان.


لێدوانی فەرميی: غالب ئەنسارئۆغلو، ئەندام پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە هەڵبژاردنەكانی 31ی ئادار (ئاكپارتی) لە زۆربەی شارەوانییەكانی توركیا ئەگەری بردنەوەی هەیە، بەڵام لە" ئامەد بردنەوەیەكی حەتمی بەدەست دەهێنین".


" بە گوێرەی پێشوازی جەماوەری ئێستەنبووڵ بۆ  كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئاكپارتی، ئەمجارە شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ بۆ ئەو پارتە دەبێت".


پێدراوە ڕاستەكان: ئاڤا زانیویەتی لە بارەی پرسی كورد لە باكووری كوردستان  و توركیا، ئاكپارتی هیچ پلانێكی تایبەتی نییە "بۆ كورد و زمانی كوردی". 


زانیاريی زیاتر: بە گوتەی خۆیان ئەو پارتە خزمەت بە هەموو نەتەوە و زمانە جیاوازەكانی باكووری كوردستان و توركیا دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ