کاریگەریی هەڵبژاردنی ئەمریکا؛ ترەمپ یان هاریس کامیان بۆ کورد باشترە؟
- کوردستان
- 5 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان یەکێکیان بە سەرۆک هەڵدەبژێرن، دەرچوونی هەر یەکێکیشیان کاریگەری لەسەر جیهان و کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەکە: قسەیەکی سواو هەیە دەگوترێت گۆڕینی سەرۆک لە ئەمریکا هیچ لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە ناگۆڕێت، بەڵام ئەمە پێچەوانەیە و هاتنی هەر سەرۆکێکی نوێ ئاماژەی هاتنی سیاسەتێکی نوێیە لەو وڵاتە و ناوچەکە بەگشتی.
چیرۆکی سەرەکی: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا و کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی لەبارەی کاریگەرییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر هەرێمی کوردستان میوانی ئاڤا میدیا بوون.
هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پاڵپشتی هەیە؟
بەیان سامی عەبدولڕەحمان پێیوایە هەڵبژاردنی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، چونکە هەرێمی کوردستان دۆستایەتی لەگەڵ دیموکراتەکان و کۆماریییەکان هەیە و نابێتە بەشێک لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا. هاوکات لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکا پاڵپشتییەکی زۆر بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق هەیە، بەتایبەت سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا، پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکە بەرزتر و قووڵتر کرد.
کاریگەرییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر جیهان و هەرێمی کوردستان
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەڵبژاردنی ئەمریکا کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان هەیە نەک تەنیا هەرێمی کوردستان، چونکە واشنتن چەقی بڕیاردانی سیاسیی جیهان و چەقی داڕشتنی ستراتیژیەتی جیهانییە، هاوکات بەگوێرەی ماددەی دووی دەستووری ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە بۆ داڕشتنی بڕیار و ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی دەرەوە، بۆیە گرنگە هەموو جیهان چاودێری هەڵبژاردنی ئەمریکا بکات، بۆیە لە هەرێمی کوردستان بەجددییەوە چاودێری ئەو پرسە دەکەین، هاوکات بە هەڵبژاردنی کامالا هاریس وەک بەربژێری دیموکراتەکان، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتی ئەمریکا ڕوونادات بەرامبەر بە تەواوی جیهان و هەرێمی کوردستانیش، بەڵام ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی دووەم ببێتە سەرۆک، سیاسەتی ئەمریکا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت لەڕووی تاکتیکییەوە.
ئەمریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد دەکات؟
کارۆخ خۆشناو دەڵێت، ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەی کوردی بەسەردا دابەشکراوە مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد دەکات، هاوکات ناتوانین بڵێین سەرۆکێکی ئەمریکا بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان باش دەبێت، دەکڕێ بڵێین دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان باش دەبێت، چونکە سیاسەتی ترەمپ لەگەڵ ڕژێمی ئێڕان تووندە، بۆیە ڕەنگە هەڵبژاردنی وەک سەرۆک، بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باش بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان باش نەبێت، چونکە ترەمپ دۆستی ئەردۆغانە. دەکرێت بە تەلەفونێک گلۆپی سەوز بۆ ئەردۆغان هەڵ بکات، ئەوکات تورکیا هێرش بکاتەوە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، وەک ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا دەستی بەسەر عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیدا گرت، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەجێیانهێشت و سوپای تورکیا شوێنی گرتەوە.
ئەمریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات؟
کارۆخ خۆشناو پێیوایە سیاسەتی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارچەکانی دیکە جیاوازەوە، چونکە هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گەورە لە پێش پارچەکانی دیکەوەیە و قەوارەیەکی دەستوورییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بۆیە لەلایەن ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە عەڕەبییەکانیشەوە بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووری مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت، هاوکات ساڵی داهاتوو گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنامەی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، بۆیە وڵاتە زڵهێزەکە وەکو ژمارەیەکی خوێنراوە و ئەکتەرێکی نێودەڵەتی لە ناوچەکە پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت بۆ لەناوبردنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان، چونکە پێشمەرگە قارەمانەتیی خۆی سەڵماندووە، لەبری جیهان شەڕی تیرۆری کردووە، بۆیە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتوودا بەرەو قۆناغی گرنگتر هەنگاو دەنێت.
ترەمپ چۆن مامەڵە لەگەڵ عێراق و گرووپە وەلائییەکان دەکات؟
سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی دەڵێت: "ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، ئەوا تووند و هەستیارتر دەبێت لەگەڵ گرووپەکەکانی حەشدی شەعبی (وەلائی) و ئەوانەی لە بەرەی مقاومەن دژی ئیسرائیل و ئەمریکا، لە سەردەمی دۆنالد ترەمپ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حهشدى شهعبى لە بەغدا کوژراون، هاوکات ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی یەکەمی داعش کوژرا، بۆیە دۆناڵد ترەمپ سیاسەتێکی تووند لە ناوچە پەیڕەو دەکات، هێڕش دەکاتە سەر هەر گرووپ و لایەنێک، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بێت لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی لە مێپس 2024 بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە