کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
367 ئاوارەی دیكەی شنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان و هاوكاری داراییان پێشكەش دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێڕاق گەڕانەوەی 367 ئاوارەی دیكەی كوردی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان لە شنگال ڕاگەیاند، كە لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆك نیشتەجێن.
وێنە گەورەكە: حكومەتی فیدراڵی عێڕاق بە هەماهەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵی داخستنی سەرجەم كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان دەدات، كە ئێستا 34 كەمپ ماون و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نایەوێت بەزۆر ئاوارەكان بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق "ئیڤان فایەق" لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای دهۆك و بە هاوكاری ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی (IOM)، 367 ئاوارەی دیكەی كوردی ئێزدی كە نیشتەجێی كەمپی (مام ڕەشان) بوون لە پارێزگای دهۆك، گەڕانەوە زێدی خۆیان لە شنگال.
ئەوەش بزانە: هەر ئاوارەیەكی نیشتەجێی كەمپەكان، لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، هاوكاری ماددی دەكرێن و لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقەوە بڕە پارەیەكیان پێدەدرێت و پێداویستی سەرەكیی بژێوییان بۆ دابین دەكرێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێی ئابی 2014 چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی "داعش" هێرشیان بۆ سەر دەڤەری شنگال دەستپێکرد و بەهۆیەوە 400 هەزار خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان 24 کاتژمێر درێژکرایەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان 24 کاتژمێر درێژکرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی هاووڵاتیانی كەندێناوە بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە سەرژمێر نەكراون