دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، ئامانج لە سەردانەکەیان چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکانی بەردەم ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، شاندەکە دووجار لیستی مووچەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "وردبینی لە لیستی بەشێکی وەزارەتەکان تەواو بووە، ئەگەر پڕۆسەکە لەم هەفتەیە تەواو بێت، لە کۆتایی هەفتە دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکرێت ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بڕیارە بە چەند گوژمەیەک ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر 'میزان موراجەعەی' لیستی مووچەی مانگی نۆ بووە، کە ئەوەش لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ترسی لە ڕووسیا و ئێران هەیە پشێووی دروستبکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ گەورەترین پارکی هەولێر لە پاییزدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
15 ڕێنمایی بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان
4 تشرینی دووەم
ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
3 تشرینی دووەم
تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە 50 هەزار کەس ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ وەردەگرن
3 تشرینی دووەم
دەبنەواز؛ دلێر گەرمیانی و ساماڵ ساڵح شەرەبەند دەکەن
2 تشرینی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە هەژماری من تۆمار دەکرێن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی سەرۆکی ئەمریکا چەندە؟
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرگرتنی پارە لە حاجیان تا هەفتەی داهاتوو درێژ دەکرێتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی پارەی گەنمی جووتیاران نووسراوێک بۆ سوودانی دەکرێت
- بزنس
- 4 تشرینی دووەم
بڕیارێکی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوتی بەڕێژەی 1.5٪ بەرزکردەوە