سەدر: خۆم چاودێری كەیسی تیرۆركردنی ئەیسەر خەفاجی دەكەم

شەیری بکە لە:
سەدر: خۆم چاودێری كەیسی تیرۆركردنی ئەیسەر خەفاجی دەكەم

موقتەدا سەدر- وێنە: نووسینگەكەی

ئاڤا نیوز


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، خۆی چاودێری كەیسی "تیرۆركردنی" چالاكوان ئەیسەر خەفاجیی دەكات، تاوەكو تاوانباران بە سزایی خۆیان دەگەن.


ڕاگەیێنراوی فەرميی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیوەندی بە دایكی چالاكوان ئەیسەر خەفاجییەوە كرد و پێی ڕاگەیاند" خۆی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ چاودێری كەیسەكە دەكات، لەگەڵ لایەنی دادوەری و یاسایی، تاوەكو دەگەنە تاوانباران و سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن".


لەلایەكی دیكەوە: دوێنێ سەدر پەیامێكی لەبارەی گرژییەكانی بابل بڵاوكردەوە و هۆشداریی بە لایەنگرانیدا "لە كاردانەوەی ئەرێنی و نەرێنیی بەرامبەر بە كاری گەندەڵكاران و میلیشیا "بێ ئابڕووەكان".


باكگراوند: ڕۆژی 18 ی ئەم مانگە ئەیسەر خەفاجی، ئەندامی ڕەوتی سەدر لە بابل ڕفێنرا، ڕۆژی دواتر تەرمەكەی دۆزرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: