سریلانكا لەبەر بێ پارەیی بە چا قەرزەكانی بە ئێران دەداتەوە

شەیری بکە لە:
سریلانكا لەبەر بێ پارەیی بە چا قەرزەكانی بە ئێران دەداتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا سریلانکییەکەی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سریلانکا ڕایگەیاند بە بەهای 20 ملیۆن دۆلار چای ڕەوانەی ئێران کردووە لەبەرامبەر ئەو قەرزەی لەسەر کڕینی نەوتی ئێران لەسەری کەڵەکەبووە.


وێنە گەورەكە: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، سریلانكا بە بەهای 251 ملیۆن دۆلار نەوتی لە ئێران كڕیوە، بەڵام بەهۆی كیێشە داراییەكان و هەڵئاوسانە ئابووریەكانەوە، وڵاتەکە ناتوانێت بە پارە قەرزەكانی بداتەوە، بۆیە لەگەڵ ئێران ڕێككەوتووە بە چا قەرزەكانی بداتەوە و لە یەکەم کاروانیشدا بە بەهای 20 ملیۆن دۆلار چای ڕەوانەی ئێران کرد.


لێدوانی فەرمی: نووسینگەی دینش گوناواردینا، سەرۆکوەزیرانی سریلانکا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران "قایلبوونی" خۆی لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە دەربڕیووە.


بابەتە ستراتیژییەکان: ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی هەردوولا واژۆکراوە چونکە کۆڵۆمبۆ پارەی قەرزەکانی نییە بیداتەوە، لەهەمانکاتیشدا تاران کێشەی ئەوەی هەیە دۆلاری نەختی لەبەردەست نییە بۆ کڕینی چا بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چای سیلۆن بەشێکی زۆری بەرهەمی چای سریلانکا پێکدەهێنێت. بەپێی ئامارێکی ئاژانسی فرانس پرێس، نزیکەی نیوەی بەرهەمی چا لە ئێران کە ساڵی 2016 بەکارهێنراوە چای سیلۆن بووە.


باکگراوند: ڕێککەوتنەکە لە کۆتایی ساڵی 2021 واژۆکراوە، بەڵام دواکەوتنی جێبەجێکردنی بەهۆی قەیرانە داراییەکانی سریلانکاوە بوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: