قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت حکومەتی عێراق بڕیارێکی بوێرانەی داوە بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 10 هەزار کەس لە سووریاوە گواستراونەتەوە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی کۆنفرانسی بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بونیادنانی میکانیزمی نەرمونیان بۆ پاراستنی سنوورەکان، کە لە 4-11-2024 لە وڵاتی کوێت بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەعرەجی ڕایگەیاند: تا ئێستا دوو هەزار و 629 خێزان کە ژمارەیان دەگاتە 10 هەزار و 242 کەس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گواستراونەتەوە عێراق و براونەتە ناوەندەکانی چاکسازیی دەروونی، پاشان ڕەوانەی ناوچە ڕەسەنەکانیان کراونەتەوە لە هەشت پارێزگای عێراق.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت: کاردەکەین بۆ وەرگرتنەوەی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەنێویاندا ئەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر، "لە کاتێکدا دوو هەزار و 710 دەستگیرکراوی عێراقیمان لەناو ئەو زیندانانە وەرگرتووەتەوە و گواسترانەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و هێنانیان بۆ بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی هۆل گەورەترین کەمپی ژن و منداڵانی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵ لە دەیان وڵاتینامەی وڵاتانی جیهان تێیدا ڕاگیراون، نزیکەی 20 هەزاریان هاووڵاتی عێراقین.
بۆچی گرنگە: عێراق هەوڵ دەدات کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دابخات، بەئامانجی ئەوەی سنوور بۆ ئەو مەترسیانە دابنێت کە لە سنوورەکانی سووریاوە لەسەر ئاسایشی عێراق دروست دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕەنگە سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان پەسند بکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر