سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

ماددە هۆشبەر

ئاڤا نیوز

 

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کران.

 

وێنە گەورەکە: لە هەولێر پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا و سێ تۆمەتباریش کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، دەستگیر کران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ڕۆژی یەکشەممە 3-11-2024 لەنێو شاری هەولێر توانی دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دا بگرن کە بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی گوت: دوای دەستگیرکردنیان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ