ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی

شەیری بکە لە:
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەچێتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و لاهور شێخ جەنگی، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بێدەنگی وازی لە حیزبەکەی هێناوە و چووەتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی.

 

وێنە گەورەکە: سۆران جەمال تاهیر لە کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا، بەڵام دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمموزی ساڵی 2021 لەلایەن بەرپرسانی ئێستای حیزبەکە پشتگوێخرا و لە کۆنگرەی پێنجەمی ساڵی 2023 پۆستەکەی لەدەست دا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024، لە بارەگای بەرەی گەل لە هەولێر، سۆران جەمال تاهیر لەپاڵ لاهوور شێخ جەنگی و شادمان مەلا حەسەن دەرکەوت، ئەمەش لەکاتی پێشوازیکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرۆکایەتیی عەلی باپیر. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان سەبارەت بە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش ڕووداوەکانی هەشتی تەممووز بەشێکی زۆری بەرپرسیارێتییە باڵاکانی یەکێتی لەدەست کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی بوون، دوای ئەوە بەشێکی زۆریان ڕێڕەویان گۆڕی و لێی هەڵگەڕانەوە، بەشێکی دیکەش وازیان لە حیزبەکە هێنا یان دوورخرانەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ