ئیسرائیلییەکان بە گرنگییەوە چاودێری هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەن

شەیری بکە لە:


ئاڤا نیوز

لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل و حەماس و حیزبوڵڵا لە جەنگدان، زۆرێك لە ئیسرائیلییەكان بە نیگەرانی و دڵەڕاوكێوە و چاوەڕێی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەكەن و بە چارەنوسساز ناوی دەبن.


وێنە گەورەکە: ئەمریكا هاوپەیمانی ئیسرائیلە و تەلئەڤیڤ پشت بە هاوكارییە سەربازی و دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا دەبەستێت لە هەموو سێكتەرەكاندا، بۆیە چاوەكان لەسەر كۆشكی سپین و هەمووان دەیانەوێت بزانن كامالا یان ترەمپ کامیان سەردەکەوێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێك لە ئیسرائیلییە ئەمریكییەكان كامالا  بەباش دەزانن و دەڵێن دەیانەوێت ژنێك سەرۆكی ئەمریكا بێت. تالی مەدین دانیشتووی تەلئەڤیڤە و دڵی بە كەمالا خۆشترە تا تڕەمپ، ئەو دەڵێت: "پێمباشە ژنێك ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، ئەو دەتوانێت گۆڕانكاری بكات، هیوادارم دەربچێت".


لەلایەکی دیکەوە: هەندێکی تر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بە باشتر دەزانن بۆ ئەوەی بچێتە كۆشكی سپی. هاووڵاتییەکی ئیسرائیل دەڵێت: "ترەمپ خۆی سەلماندووە، تەنانەت دواینجار كە سەرۆكی ئەمریكا بوو زۆر هاوكاری ئیسرائیلی كرد".


لێدوانی فەرمی: ڕۆبی چێن، باوکی ئیتای چێنی ئەمریکی - ئیسرائیلی کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە ڕفێنرا، دواتر کوژرا و تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی لە غەززە ڕاگیراوە، ڕایگەیاندووە، بێ گوێدانە ئەوەی کێ پێشبڕکێی کۆشکی سپی بباتەوە، دەیەوێت هەڵبژاردنەكە بەباشی تەواوبێت. ڕۆبی چێن دەڵێت: "ئەمە گرنگە، هەڵبژاردن گرنگە، هەركەس سەرۆكی وڵات بێت، دەبێت گرنگی بە ئیسرائیل بدات و ڕۆڵێكی گرنگی هەبێت لە دۆسییەكەدا".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ