لە پاکستان بەهۆی لافاوە هەفتەیەک پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە پاکستان بەهۆی لافاوە هەفتەیەک پشوو ڕاگەیێنرا

دروستبوونی لافاو لە پاکستان، وێنە: afp

ئاڤا نیوز 

 

شەپۆلێکی بارانبارین چڕ بەشێکی زۆری ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە، لافاو بووەتە هۆی زیانێکی گەورە و دروستکردنی مەترسییەکی سەرتاسەری.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، پاکستان بۆماوەی یەک هەفتە پشووی فەرمی لە تەواوی قوتابخانە سەرەتاییەکان ڕاگەیاندووە.

 

لێدوانی فەرمی: حکومەتی پاکستان ڕایگەیاند، خراپی کەشوهەوای ئێستا بە مەترسیدار دەزانین، بۆیە بە پێویستی دەزانین بۆ ماوەی هەفتەیەک قوتابخانە سەرەتاییەکان لە شاری لاهور دابخەین.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە مەترسییەکانی لافاو ئەم  ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی هەوڵێکی گەورەتردایە بۆ پاراستنی زیاتری منداڵان لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و نەخۆشییەکانی دیکە گیراوەتەبەر. حکومەتی پاکستان ڕایگەیاندووە، پێویستە هەموو کەسێک لە لاهور دەمامک بەکاربهێنێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: بڕیار لەسەر ئەوەش دراوە کە لەسەدا پەنجای فەرمانبەران لە ماڵەوە کاربکەن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: