سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئاڤا نیوز: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سیاسییە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە سیاسی دادەنێت، دەشڵێت، پێش وەڵامدانەوە خوێندنەوەی وردی بۆ دەکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پارێزگای هەڵەبجە، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاڤا نیوز لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:" پێمانوایە بڕیارەکە سیاسییە، خوێندنەوەی ورد و بابەتیانەی بۆ دەکەین پێش ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بە ئاشکرا ڕابگەیێنین".

باکگراوند: دادگای فیدراڵی عێراق دوێنێ چوارشەممە دوای 15 جار دادبینی و دواخستن پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە؛ 11 کورسی کۆتاکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەنی هەڵوەشاندەوە، بەمپێیە پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە. ئەم بڕیارەش کاردانەوەی تووندی پێکهاتەکانی لێکەوتەوە.

شەیری بکە لە: