لە خورماتوو عەرەبە هاوردەکان فشار لە کورد دەکەن گوندێک چۆڵ بکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

جارێکی دیکە عەرەبە هاوردەکان بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان، فشارەکانیان بۆ سەر جووتیارانی کورد دەستپێکردووەتەوە، لە گوندێکی خورماتوو مۆڵەتی تەنها  سێ ڕۆژیان بە جووتیارانی کورد داوە دەستبەرداری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بن و تەنانەت گوندەکەش چۆڵ بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: هەزار و 500 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای خورماتوو کێشەی لەسەرە، زەوییەکان هی جووتیارانی کوردن و لە باوانیانەوە بۆیان ماونەتەوە، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی بەعش دراونەتە عەرەبە هاوردەکان.

زانیاریی زیاتر: ئێستا زۆربەی زەوییەکان لەدەست جووتیارانی کوردن، بەڵام عەرەبە هاوردەکان ناوەناوە بە بڕیاری دادگا و بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ دەستیان بەسەردا بگرنەوە، ئەمجارە نەوەک تەنها زەوییەکان، بەڵکو داوای چۆڵکردنی تەواوی گوندەکەش دەکەن، ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی گوندی تەپەسەوز کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی خورماتوو  و دوایین گوندی کوردییە لەو سنوورە.


لەلایەکی دیکەوە:
هەموو چاوەکان لەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراقن بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلسی قیادەی سەورەی ڕژێمی بەعس و گەڕاندنەوەی نزیکەی 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: