تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی - گرافیک، پەیڕەو ساڵح
ئاڤا نیوز
دوای ئاشکرابوونی گەندەڵی لە دامەزارندنی وانەبێژان لە زانکۆی ڕاپەڕین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردن لە ناوی سەرجەم وانەبێژانی دامەزراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هاوشێوەی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری دامەزراندنی بۆ وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرد و ڕێکەوتی 2-10-2024 ناوی چوار هەزار و 104 کەس گەڕایەوە، بەڵام ئێستا ئاشکرابووە بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی گەندەڵییەکی زۆر لەم پرۆسەیەدا کراوە.
لێدوان فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوبوونی هەموو ئەو کەسانەی وەکو وانەبێژ بە گرێبەست دامەزراون، لیژنەیەک پێکهێنراوە و لە کەلار و کفرییەوە تاوەکو زاخۆ بێ جیاوازی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هەموویان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەرد عەلی خاڵە، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەبێت وانەبێژانی شایستە لە کەسانی ناشایستە جیابکرێنەوە، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونمان بۆ پرسەکە کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەین".
باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرا کرا لە کۆی 395 وانەبێژی دامەزراو لە زانکۆی ڕاپەڕین، 248 یان بە نایاسایی و بە تەزکیەی حیزبی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی دامەزراون، تەنانەت بەشێکیان هیچ پەیوەندییەکیان بە زانکۆکەوە نەبووە، بەڵکو کەسوکاری بەرپرسان بوون، ئەمەش نارەزایەتی و خۆپێشاندانی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای نزیکەی چوار مانگ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ گەورەترین پارکی هەولێر لە پاییزدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 ڕێنمایی بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
3 تشرینی دووەم
تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە 50 هەزار کەس ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ وەردەگرن
3 تشرینی دووەم
دەبنەواز؛ دلێر گەرمیانی و ساماڵ ساڵح شەرەبەند دەکەن
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەبجە شەوێکی سەخت و باراناوی بەڕێکرد
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر ڕۆژنامەنووسەکەی چەمچەماڵ هاتە دەنگ
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بوار: بە دەمانچە و چەقۆ هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسێکمان
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
105 هەزار پارچە زەوی دیکە بۆ دابەشکردن ئامادە دەکرێن