ئاڤا نیوز ئەنجامی زانکۆلاین بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ئەنجامی زانکۆلاین بڵاودەکاتەوە

فۆڕمی ئەلیکترۆنی زانکۆلاین، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین بۆ گەڕانەوەی ناوی قوتابییان ئاشکرا دەکرێت، ئاڤا نیوز وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گەڕانەوەی ناوی دەرچووانى پۆلی 12ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025 ڕادەگەیێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ کارابوونی ماڵپەڕی زانکۆلاین، ئاڤا نیوز ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە، لە ئێستاوە چاوتان لەسەر شاشە و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمەکانی ئاڤا بێت لە سۆشیاڵ میدیا.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ 55 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی پۆلی 12 یان تەواو کرد. ئاڤا  زانیویەتی لەو ژمارەیە نزیکەی 50 هەزاریان فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و سەرجەمیان وەرگیراون. تەنانەت قوتابیانی کەرکووک و شنگالیش ئەوانەی فۆرمیان پڕکردووەتەوە ناویان گەڕاوەتەوە.

 

بۆ ئەوەی بزانیت ناوت لە چ بەشێک گەڕاوەتەوە کلیک لەم لینکە بکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: