داواکارییەکی خێرا لە سوودانییەوە لەبارەی نالەباری کەشوهوا

شەیری بکە لە:
داواکارییەکی خێرا لە سوودانییەوە لەبارەی نالەباری کەشوهوا

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی ناوخۆ ڕادەسپێرێت دەستبەجێ یارمەتی بگەیێنرێتە ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و بارانبارین زیانیان بەردەکەوێت، داواش دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتیان هەموو هاوکاری و ڕێکارێکی پێویست بگیرێتەبەر.

 

وێنە گەورەکە: لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو تاوەکو سبەی ئێوارە شەپۆلەکە چڕتربێتەوە و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە ناوەندی قەیران و ڕووداوە سروشتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەخێرایی هاوکاری ئەو خێزانانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە و بەردەکەوێت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران داوا لە هێزە سەربازییەکان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و یەکە ئەندازیارییەکان دەکات بەهەموو شێوەیەک هاوکاری پێویست پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.

باکگراوند: بەهۆی بارانبارینەکەی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لافاو دروست بووە، لە قەزای حەویجەش ئافرەتێک خنکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: