هەڵەبجە و پێنجوێن لە ناوەندەکانی خوێندن پشوویان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
هەڵەبجە و پێنجوێن لە ناوەندەکانی خوێندن پشوویان ڕاگەیاند

دیمەنێک لە مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، هاوشێوەی چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق سبەی یەکشەممە کرایە پشوو.


وێنە گەورەکە:  
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمشەوەوە تاوەکو سبەی ئێوارە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە، لە هەندێک شوێن مەتەرسی دروستبوونی لافاو هەیە، بۆیە لە چەند ناوچەیەک کراوەتە پشوو.

 

لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە پشووە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی ڕاگەیاند.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارمان دا بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ