کچێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیان لەدەست دەدات

شەیری بکە لە:
کچێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیان لەدەست دەدات

سەگی بێلانە

ئاڤا نیوز

 

سەگی بێلانە لەسنووری ناحییەی شەمامک پەلاماری کچێکی تەمەن 10ساڵ دەدات، بەوهۆیەشەوە گیان لەدەست دەدات، بە وتەی دراوسێیەکیان 'کچەکە پارچە پارچە بووە'.

 

چیرۆکی سەرەکی: زۆربوونی سەگی بێلانە لەسنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری گازەندەی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیدریس عەزیز، دراوسێی ماڵی کچەکەیە لە گوندی پیرداودی سەر بە ناحییەی شەمامک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی 1-11-2024، کچێکی تەمەن 10 ساڵان کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە، ژمارەیەک سەگ پەلاماریان دا و پارچە پارچەیان کرد، بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەست دا.

 

زانیاریی زیاتر: بە وتەی شایەتحاڵەکە ماڵی کچەکە عەرەبن و ماوەیەکی کەمە هاتوونەتە گوندی پیرداود و لەوێ نیشتەجێبوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر سەگی بێلانە لەسنووری ناحییەی شەمامک هەیە، ئەوەش خەڵکی سنوورەکەی هەراسان کردووە، داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار سەگەکان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: