وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو ڕوونکردنەوە دەدات

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دەڵێت، بڕیار لای پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکانە و بە بڕیاری ئەوان پابەند دەبن.

وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، سبەی یەکشەممە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە و لە هەندێک شوێن مەتەرسی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانین، بڕیار لای ئەوانە نەک ئێمە، هەر پارێزگایەک پشوو ڕابگەیێنێت، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ئەو شوێنە پێیەوە پابەند دەبێت و پێویست ناکات بۆ ئێمە بگەڕێتەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز قسەی لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،  گوتی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە سبەی بکرێتە پشوو، هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین، ئەگەر پێویست بوو دەیکەنە پشوو، ئەگەرنا دەوام ئاسایی دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیش بە ئاڤا نیوزی گوت، تاوەکو ئێستا بڕیاری پشوو نەدراوە و ئەگەر بڕیارێک هەبێت بەفەرمی ڕایدەگەیێنین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ