عێراق لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
عێراق لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبێت

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

عێراق کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت ئاشكرا دەکات، هاوکات بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنیش کەمدەکاتەوە.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە:  لە ڕێککەوتی  2024/8/27 ـەوە عێراق لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بۆ سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەردەوامە، وەک پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمانیی ڕێککەوتنی هاوکاریی هاوبەش (DoC) .

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، " کەمکردنەوەکە لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی هاوسەنگی و سەقامگیریی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

 

ئەمەش بزانە: تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ) ـوە لە مانگەکانی ڕابردوودا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 480 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ