لە فێستیڤاڵی هەنار پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە فێستیڤاڵی هەنار پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ سێیەم و كۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەیە و پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەدەچێت.

 

زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبەجە ڕایگەیاند: ئەمساڵ ژمارەی سەردانیكەرانی فێستیڤاڵەكە زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هاوكات جووتیارە بەشداربووەكانیش بە بڕی زیاتری هەنار بەشدارییان كردووە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 190 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردووە.

 

لێدوانی فەرمی: كەیوان ئەحمەد، یەكێك لە جووتیارە ناسراوەكانی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە فێستیڤاڵی هەنار پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەدەچێت، من بە هەنارێك بەشدار دەبم كە كێشی زیاترە لە كیلۆیەك و 250 گرام.

 

ئەوەش بزانە: بەپێی گوتەی جووتیارە بەشداربووەكانی فێستیڤاڵەكە هەنار هەیە كێشەكەی دەگاتە نزیكەی دوو كیلۆگرام و هەناری جۆری سووری قورسترین جۆری هەنارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ