یەکێک لە پڕۆژە گەورە و دیارەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی نا ئارامیدایە بەهۆی هێرشی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەڵام هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەبەرهێنانەوە ڕوو لە گەشانەوەی زیاترە و بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان، ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کاریگەریی تەواوی لەسەر ناوچەکە دروست کردووە، کەچی هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی لە پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە ماوەی مانگێکدا دەشکێنێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە مانگی ئۆکتۆبەر دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 26 پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کە سەرمایەکەیان زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلارە، هاوکات ئاماژە بە بەڵێنێکی دەستەی وەبەرهێنان دەدات کە ساڵی ڕابردوو بە هاووڵاتییانیان داوە؛ بەوەی ئاست و کوالێتی پرۆژەکان بەرز دەکەنەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش زیاتر دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: گوتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرایکرد؛ کە تا کۆتایی ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرهێنان دەدەن و ڕێزبەندی ئەو 26 پرۆژەیەش کە لە مانگی ڕابردوو مۆڵەوتیان پێدراوە، بەم شێوەیە: سێکتەری پیشەسازی بە پلەی یەکەم دێت، سێکتەری بازرگانی بە پلەی دووەم، سیێکتەری گەشتیاری لە پلەی سێیەم، کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی دیکەش دوای ئەوانەوە دێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت: ئەمساڵ پێدانی مۆڵەتەکانی وەبەرهێنان دەچێتە سەرووی 200 پرۆژە، کە سەرمایەکەیان زیاترە لە دوو ملیار دۆلار.
ئەمەش بزانە: لە ئایندەیەکی نزیکدا کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەولێر دەکرێتەوە و سەرمایەکەی سەدان ملیۆن دۆلارە، بەرگەشت ئاکرەیی ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: مانگی نۆی ئەمساڵ كارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەك، وەک یەکەم کارگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە، مانگانە توانای دروستکردنی 30 هەزار مۆبایلی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ڕووماڵێکی جیاوازی پێشانگای خانووبەرەی هەولێری کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارینێکی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چالاکییەکانی شەوی هاڵۆوین لە هەولێر
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی؛ 100 کاندیدە دەرچووەکە بناسە
30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
28 تشرینی یەکەم
هەندێک نیشانەی ڕووخسار ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی
28 تشرینی یەکەم
بە چوار مۆزەخانەی گرنگی هەرێمی کوردستان ئاشنابە؛ چییان تێدا هەڵگیراوە؟
27 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای پشوو؛ ئەمڕۆ و سبەی پرۆسەی بایۆمەتریی مووچە بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 31 تشرینی یەکەم
ئیخڵاس دلێمی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت
- بزنس
- 31 تشرینی یەکەم
بەشێكی دیكە لە چەكی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێ
- بزنس
- 30 تشرینی یەکەم
لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دەکرێت